بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی وتی: وڵاتانی عەرەبی دەبێت هەڵوێستێکی یەکگرتوویان لە بەرامبەر پیلانگێڕییەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دژی غەززە هەبێت.
ناوبراو وتی: لە ئێستادا دەرفەتێکی گونجاو بۆ وڵاتانی عەرەبی هاتووەتە پێشەوە کە لە بەرامبەر دۆناڵد ترەمپ و ئەمریکا ڕابوەستن و لە شوێنکەوتوویی و گوێڕایەڵیی ئەو وڵاتە بێنە دەرەوە.
سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی کە وڵاتانی عەرەبی دەتوانن بە یەک هەڵوێستی، پیلانەکەی ئەمریکا ڕوبەڕوی شکست بکەنەوە.
ناوبراو سەبارەت بە پێشێلکردنی ئاگربەستی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە وتی: ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی هێرشەکانی لە دژی فەڵەستینییەکان و ڕژێمی زایۆنیستی دەست پێبکاتەوە، ئەنساروڵڵای یەمەن دیسانەوە هێرش دەکاتەوە سەر پێگە هەستیارەکانی ئەو ڕژێمە./.