بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیا وەرزشییەکانی بەریتانی ڕایانگەیاندووە کە دوو یانەی نەسر و ئیتیحادی سعوودی بۆ واژۆکردنی گرێبەست لە گەڵ محەممەد سەڵاح ویستی خۆیان پیشان داوە. پاش ئەوەی کە یانەی هیلالی سعوودی هەوڵیدابوو بە گرێبەستێکی سەرنجڕاکێش محەممەد سەڵاح بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.
ڕۆژنامەی یەومی سعوودیە ڕایگەیاندووە کە یانەی هیلال دەیەوێت مووچەیەکی بێ وێنە و زۆر بە محەممەد سەڵاح بدات تا ئەو بە بێ هیچ کێشەیەکی دارایی و دەروونی پەیوەندی بەم یانەوە بکات./.