بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە هەفتەی 15 ی خولی ئیمارات، دوو تیپی ئیتیحادی کەلبا و شارجە پێکەوە یارییان کرد. لەم یارییەدا ئیتیحادی کەلبا توانی بە ئەنجامی ٢-١ لە شارجە بباتەوە و دوو گۆڵی تیپەکە لە لایەن یاریزانە ئێرانییەکەیەوە، مێهدی قایێدییەوە تۆمارکرا.
لە خولەکی کۆتایی یارییەکەدا، مێهدی قایێدی به لێدانی سزا گوڵێکی بە جوانی تۆمارکرد که گۆڵپارێزی تیپی شارجە بە هیچ شێوەیەک دەرفەتی کاردانەوەی نەبوو. هەروەها گۆڵی دووەم لە لایەن قایێدییەوە تۆمارکرا و لە ئەنجامدا تیپی کەلبا سەرکەوت. یەکەم گۆڵی مێهدی قایێدی لە یارییەکەدا وەک جوانترین گۆڵی هەفتەی 15 ی خولی ئیمارات هەڵبژێردرا./.