بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکێک لە فەرماندەکانی قاعیدە ناسراو بە ” ئەبومحەممەد هەزلی مەکی ” لە هێرشێکی ئاسمانیدا کە گومان دەکرێت لە لایەن درۆنیێکی ئەمریکییەوە بۆ پێگەیەکی ئەو گرووپە لە ناوچەی مەسینعەی ناحیەی سەعید لە باشوری شاری عەتەق سەر بە پارێزگای شیوەی یەمەن کرابێت، کوژراوە.
ئەو هێرشە ئاسمانییە پاش کوژرانی ” ئەبوعەلی دیسی ” یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی قاعیدە لە هەمان پارێزگا بووە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردووش یەکێکی دیکە لە ئەندامانی ئەم گرووپە بە ناوی ” ئەبویوسف محەممەدی ” بە هۆی تەقینەوەی ماتۆڕێکەوە لە ناوچەی سەقدەی ڕۆژهەڵاتی شاری مەئرب کوژرا./.