بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆناڵدۆ بە 260 ملیۆن یۆرۆ بووە یەکەم یاریزان و وەرزشوانی ساڵی جیهان لە ڕووی زۆرترین داهاتەوە.
پێگەی 365 Scores ڕاپۆرتێکی لە سەر داهاتە خەیاڵییەکەی رۆناڵدۆ لە سعوودیە بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە داهاتی یەک ساڵەی ناوبراو لە سعوودیە هێندەی 5 تەن زێڕە.
ئەو ئەستێرە پۆرتۆگالییەی تۆپی پێ، لە ماوەی دوو ساڵەی ئامادەبوونی لە سعوودیە زیاتر لە 500 ملیۆن یۆرۆ داهاتی هەبووە.
پێگە بەریتانییەکە ڕایگەیاندووە کە ڕۆناڵدۆ لە ماوەی یەک ساڵدا دوو هێندەی مێسی لە ئەمریکا داهاتی هەبووە./.