بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وڵاتی بەرازیل بە هۆی ڕەگەز و نەتەوە جیاوازەکانییەوە، لیستێکی درێژی لە داب و نەریت و کەلتورە جۆراوجۆرەکانی هەیە. ساتارێ ماوێ یەکێک لەو نەتەوە سەیرانە لە وڵاتی بەرازیلە. کوڕە گەنجەکان لە نەتەوەی ساتارێ ماوێ بۆ ئەوەی هێز و ئازایەتی خۆیان پیشان بدەن، پێویستە بەشداری لە مەراسیمێکی تایبەتدا بکەن.
لە مەراسیمەکەدا کوڕە گەنجەکان پێویستە دەستیان بخەنە ناو کیسەی پڕ لە مێروولە. بێگومان پێویستە ئەوە بزانین کە ئازاری گازگرتنی ئەم مێروولانە یەکسانە بە ئازاری فیشەک. بۆیە کوڕە گەنجەکان پێویستە ئەم ئازارە هەڵبگرن بۆ ئەوەی نازناوی ئازایەتییان پێبدەن. کوڕە گەنجەکان بۆ ئەوەی وەک جەنگاوەرێکی ڕاستەقینە بناسرێن پێویستە ئەم کارە قورسە تا ٢٠ جار ئەنجام بدەن./.