بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئامارێکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە بە پێی ئەوەش لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025 زیاتر لە 18 هەزار گەشتی ئاسمانی بە ئاسمانی ئەم وڵاتەدا تێپەڕ بووە.
ژمارەی گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەکانی عێراق لە مانگی کانوونی دووەم، 792 گەشت و ژمارەی گەشتە بیانییەکان 7 هەزار و 868 گەشت بووە.
هەروەها لە مانگی کانوونی دووەمدا 18 هەزار و یەک گەشتی ئاسمانی بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕ بووە.
لەو ڕاپۆرتەدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە گواستنەوەی 7 ملیۆن و 500 هەزار کەس و فڕۆکەخانەکانی هەولێر و نەجەف هەر یەک بە 3 ملیۆن کەس لە پلەکانی یەکەم تا سێهەمدا ناویان هاتووە./.