بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موجتەبا بەیاتی بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کرماشان وتی کە لە ئەنجامی بەدواداچوونەکانی پارێزگاری کرماشان، لە ئێستادا گەشتەکانی فڕۆکەخانە بووەتە 24 کاتژمێری.
ناوبراو ڕایگەیاند کە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئەتا لە بەرواری 1 ی ڕەشەممەی 1403 ی کۆچ هەتاوییەوە (19 ی شوباتی 2025) 10 گەشتی نوێی هەفتانە لە کرماشانەوە بۆ تاران و بە پێچەوانەوە دەستپێدەکات.
بەیاتی ڕایگەیاند کە لە ماوەی نۆژەنکردنەوەی هێڵی نیشتنەوەی فڕۆکەکان لە فڕۆکەخانەی کرماشان گەشتی شەوانە داخرابوو و وتی: لە ئێستادا خەڵک و گەشتیارانی کرماشان دەتوانن ئاسوود و ئاسانتر و خێراتر گەشتەکانیان بکەن و پارێزگای کرماشان هەنگاوێکی دیکە بەرەو گەشەی ئاسمانی و ئابوری هەنگاوی ناوە./.