بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەجید تەخت ڕەوانچی لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر لە گەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوێ كرا. هەروەها دووپات لە برەودان بە پێوەندیی دوولایەنە، بەتایبەت لە بواری ئابوری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش كرا./.