بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاندی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی مارک روبیۆ وەزیری دەرەوە و شاندەکەی ڕووسیاش بە سەرۆکایەتی سێرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە سعوودیە دانوستانەکانیان دەستپێکرد.
لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرانیا و هەروەها کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا و ڕووسیا لە سعوودیە دانوستان دەکرێت.
مایل واڵتر ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و ستیڤن ڤیتکۆف نێردەی تایبەتی ئەو وڵاتە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یوری ئوشاکۆف یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا و کیریل دیمیتریڤ سەرۆکی سندوقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ئەو وڵاتە لە سەر مێزی دانوستانەکە ئامادە بوون.
هاوکات بڕیارە سەرۆک کۆماری ئۆکرانیاش 19 ی ئەم مانگە سەردانی سعوودیە بکات. زیلینسکی لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکا و ڕووسیا لە سعوودیە کۆنابێتەوە./.