بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەمید عەلی کەرەمی، شەوی دووشەممە ڕایگەیاند: دوای کوشتنی کچێکی گەنج لە پارێزگای کرماشان، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لە سەر ئەم بابەتە دەستیپێکرد.
ناوبراو وتی: لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی کرماشاندا ئاشکرا بوو که کچە گەنجەکە لە لایەن باوکییەوە بە لێدانی چەقۆ کوژراوە و بکوژەکە دوای کوشتنەکە هەڵهاتووە.
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کرماشان لە درێژەدا ڕایگەیاند: بە وەرگرتنی ئەم زانیارییانە، لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەکە دەستیپێکرد و توانیمان کەمتر لە چوار کاتژمێر دوای ڕووداوەکە دەستگیری بکەین. هەروەها لێکۆڵینەوەی تەواوکەر لەسەر ئەم بابەتە بەردەوامە./.