بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حازم قاسم وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هەر مەرجێکی داگیرکاران بۆ دەرکردنی ئەم بزوتنەوەیە لە کەرتی غەززە شەڕێکی دەروونی گاڵتەجاڕانەیە.
ناوبراو جەختیکردەوە کە دەرچوونی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە یان داماڵینی چەکەکەی قبووڵنەکراوە و هەر مایکانیزمێکی بەڕێوەبردنی داهاتووی غەززە بە پێی کۆدەنگی نیشتمانی دەبێت.
ڕاشیگەیاند کە حەماس ئامادەی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێکەوتنە کە تێیدا دیلەکان بە یەکجاری و لە چوارچێوەی گەیشتن بە ڕێکەوتنی چاودێریکردنی ئاگربەستی هەمیشەیی و کشانەوەی تەواوی داگیرکاران لە کەرتی غەززە ئازاد دەکرێن./.