بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمیرسەعید ئیروانی ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە سەر تەوەری ” پراگماتیزم کە فرەلایەنی، چاکسازی و باشترکردنی حوکمڕانی جیهانی ” وتی: فرەلایەنی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگە جیهانییەکان شتێکی بنەڕەتییە و پێویستی بە پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان، شەفافییەت و لێپرسینەوە هەیە بەڵام بە هۆی جێبەجێکردنی هەڵبژێردراوی یاسای نێودەوڵەتی و سەپاندنی سزای تاکلایانە و پێشێلکردنی بنەمای یەکسانی سەروەری وڵاتان، متمانە بە دامەزراوە فرەلایەنەکان بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات.
ناوبراو وتی: ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت بەرپرسیارێتی خۆی لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە سەر بنەمای هاوکاریی فرەلایەنە جێبەجێ بکات. بەڵام پێکهاتەی ئێستای ئەنجومەنەکە ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکانی دەسەڵاتی جیهانی و داواکارییە ڕەواکانی وڵاتانی باشوری جیهان نییە و بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی ئەنجومەنی ئاسایش، دەبێت نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە و دیمۆکراسیتر و لێپرسینەوەتر بکات.
ئیروانی بە ئاماژە بە پشتیوانییەکانی ئەمریکا لە کۆمەڵکوژی خەڵکی فەڵەستین لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەر پلانێک بۆ دەرکردنی فەڵەستینییەکان لە سەر خاکی خۆیان بە توندی ڕەتدەکاتەوە و ئیدانەی دەکات و جەخت لە سەر مسۆگەربوونی مافی ڕەوا و یاسایی ئەوان دەکاتەوە./.