بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی بلۆمبێرگ لە سەر زاری سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە هاوپەیمانە ئەورووپییەکانی ڕاگەیاندووە کە لانیکەم تا کاتی گەیشتن بە ڕێکەوتنی چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا، حکومەتی ترەمپ سزاکانی سەر ڕووسیا هەڵناوەشێنێتەوە.
ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە کە مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکدا لە گەڵ هاوتایانی ئەورووپیی خۆی پرسی بەردەوامبوونی سزاکانی سەر ڕووسیای بەوان ڕاگەیاندووە.
ئەم پەیوەندییەش پاش ئەوە دێت کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە ڕیاز ی پایتەختی سعوودیە کۆبووە./.