بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە چاوپێکەوتنی زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین و شاندی یاوەری، پیرۆزبایی سەرکەوتنی گەلی فەڵەستینی لە شەڕی غەززەدا کرد و هەروەها هاوخەمی خۆیشی بە بۆنەی شەهیدبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک و فەرماندەکان و تێکۆشەرانی خۆڕاگری ڕاگەیاند و وتی: شکاندنی شکۆی زلهێزەکانی لە بەرامبەر خوێنی کەسانی بێتاوان، بەرهەمی 15 مانگەی خۆڕاگریی گەلی فەڵەستین بووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: شەمەرزای ئەم هەموو تاوانە بە هیچ شێوازێک لە ڕووخساری ڕژێمی زایۆنیستی و لایەنگرانی ناسڕێتەوە.
پزیشکیان وتی: لەو بڕوایەدام ئەگەر دەست لە ناو دەستی یەکتر و ناکۆکییەکان بەلاوە بنێین، دەتوانین باشتر ڕوبەڕوی دوژمنان ببینەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر بەردەوامی پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین کردەوە و وتی: وڵاتانی ئیسلامی دەبێت پێکەوە یارمەتیدەری فەڵەستین بن تا دیسانەوە غەززە ئاوەدان بکرێتەوە./.