بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن بە ئاماژە بەوەی کە چاوەڕوانی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات، وتی: ڕاستیی سیاسی پیشان دەدات کە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کاریگەری لە سەر عێراق دادەنێت.
ناوبراو وتی: عێراق ڕاستەوخۆ پەیوەندیی لە گەڵ لایەنی ئێرانیدا هەیە و چاوی لە سەر ئەگەری دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکایە.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە پێی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی هەڵسووکەوت دەکات و پەیوەندییەکانی لە گەڵ سەرجەم لایەنەکاندا پاراستووە./.