بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی لە گەڵ زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین، وتی: سەرکەوتنی خەڵکی خۆڕاگری غەززە، بەڵێن و یارمەتی خودایی بوو کە بووە هۆی سەربەرزی جیهانی ئیسلام و خودای گەورە فەڵەستینی لە پاش گەمارۆدان گەیاندە سەرکەوتن.
ناوبراو وتی: ڕووداوەکانی یەک ساڵ و نیوی شەڕی غەززە دڵتەزێن و هۆی ئێش و ئازاری ئێمە بووە، سوپاسی خودای گەورە دەکەین کە ئەم ڕووداوانە بە سەرکەوتنی خەڵکی غەززە کۆتایی هات.
فەرماندەی سوپای پاسداران جەختیکردەوە کە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا پیشاندەری شکستی هەواڵگری و سەربازیی زایۆنیستەکان بوو و لە شەڕی غەززەش ئەوە سەلمێندرا کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هێندە لاوازن کە بەردەوام زیانیان پێدەگات.
سەلامی ڕایگەیاند کە ڕەنگە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هەندێک سەرکەوتنیان هەبێت بەڵام لە ئاکامدا تووشی شکستی گەورە دەبن و وتی: ڕەنگە هەندێک هەڵکشان و داکشان هەبێت بەڵام ڕاستی ڕێگاکەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی، شکست و لەناوچوونە، ڕەنگە هەندێک سەرکەوتنی تەکتیکی هەبێت بەڵام سەرکەوتی ستراتیژی بوونی نابێت.
وتیشی کە هیچ گەلێک بە بێ قارەمان، گەورە و بەردەوام نابێت، شەهیدانی گەورە موڵکی هەموو موسڵمانانن، وەک چۆن کە شەهید قاسم سولەیمانی بۆ ئێران شکۆی بەردەوامی هەبووە، شەهیدانی غەززە و خۆڕاگریش ڕێگایەکی بەردەوام و هەمیشە زیندوون و لە داهاتوودا مێژووی فەڵەستین و لوبنان بە ناوی ئەم شەهیدانە دەنووسنەوە./.