بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی لە میانەی وتارێکی لە حەوتەمین وتووێژی نێودەوڵەتی بەغدا وتی کە عێراق پێویستی بە سەقامگیری هەیە و ئێمە سەقامگیری عێراق بە سەقامگیری خۆمان دەزانین.
ناوبراو وتی: پشتیوانی لە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەکەین و عێراق دەرفەتێکی باشی لەپێشە تا ببێتە ناوەندێکی گرنگی بازرگانی.
سەرۆکی هەرێم وتی کە هەولێر و بەغدا تەواوکەری یەکترین و سەرەڕای ئاڵنگارییەکان بە هەوڵی هەمووان عێراق دەتوانێت بەرەوپێش بڕوات./.