بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خولی “رۆژنامەنووسیی لە میدیای ئەلکترۆنیدا” بە هاوکاریی و هەماهەنگیی نێوان تۆڕی میدیایی جام کوردی و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لقی سلێمانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٢/٢/٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی، دەستیپێکرد.
شوێنی خولەکە لە ناو بارەگای رێکخراوی راگەیاندن و روناکبیری ژنانە لە سلێمانی.
ئەم خولە کە ژمارەیەک میدیاکار بە مەبەستی بەدەستهێنانی پسپۆڕی لەبواری میدیای ئەلکترۆنیدا، تێیدا بەشدارن، بەدوای بنیاتنانی بناغەیەکی راست و دروستە بۆ کاری میدیا لە سەکۆکانی دیجیتاڵ میدیا و کارکردنی میدیاکار لە چوارچێوەی یاساکاندا.
دوو پسپۆڕی بواری میدیای نوێ لە زانکۆکانی تاران بەناوەکانی دکتۆر حەسەن رەزائیی و دکتۆر حەسەن سەدرایی عارف وانەبێژانی خولەکەن.
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و رێکخراوی میدیا بۆ راھێنانی رۆژنامەنووسان، بە ھاوکاری و سپۆنسەری دەزگای میدیایی جام کوردی، ئەم خولە بەڕێوەدەبەن بۆ ماوەی ھەفتەیەک وەک بەشی یەکەم لە شاری سلێمانی.
لە کۆتایی خولەکەشدا سەرکەووتوان بڕوانامەی رەسمیی باوەڕپێکراویان پێدەبەخشرێت و بەشی دووەمی خولەكە لە وڵاتی ئێران تەواو دەكەن.
فۆتۆ – ڤینۆس تۆفیق