بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە یارییەکانی خولی سعوودیە، نەسر و ئیتیفاق بەرامبەر یەک یارییان کرد. لەم یارییەدا تیپی نەسر بە ئەنجامی 2-3 شکستی هێنا. لە کاتی زیادکراودا جۆن دۆران بە هۆی لێدانێکی نەرم لە پشت یەکێک لە یاریزانەکانی تیپی ئیتیفاق، لە لایەن ناوبژیوانەوە دەرکرا. ئەمەش وایکرد ڕۆناڵدۆ زۆر توڕە بێت و تۆپەکەی فڕێدا دەرەوە، هەروەها ناڕەحەتی و توڕەیی خۆی لە بڕیارەکەی ناوبژیوان بە شێوەی جۆراوجۆر پیشاندا./.