بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەیوان مێهرەگان دەرهێنەری دیکیۆمێنتاریی بەردەنووسی شیرین گیان، لە سەرەتای ڕوونوێنییەکەدا ڕایگەیاند: سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە یارمەتیدەرم بوون بۆ درووستکردنی ئەم دیکیۆمێنتارییە.
ناوبراو درووستکردنی ئەم دیکۆمێنتارییەی بە ئەرکێکی گرنگ بەرامبەر به کەلتوری کۆنی ئێران و شاری کرماشان وەسف کرد.
کەیوان مێهرەگان لە درێژەدا ڕایگەیاند: هاوینی ڕابردوو سەرنجمدا کە چیرۆکی کۆنی شیرین و فەرهاد جیاوازە لەوەی کە خەڵکی کرماشان دەیزانن و دەیڵێن و لێرەدا بوو کە ئەو بابەتە بۆ من سەرنجڕاکێش بوو. من ویستم که لە دڵی مێژوو و کەلتور و مۆسیقاوە بگەمە ئەم چیرۆکە کۆنه بەڵام لەم ڕێگایەدا گەیشتمە گۆرانی شیرین گیان کە وای لێکردم ئەم دیکۆمێنتارییە ناوازە درووست بکەم.
لەو ڕێوڕەسمەدا دیاری و بڕوانامەی پێزانین پێشکەش بە محەممەد هاشم ڕەبێعی کرا بۆ درووستکردنی گۆرانی شیرین گیان و پاراستنی کەلتوری کۆنی ئێران. هەروەها ڕێز لە پشتیوانانی دارایی ئەم دیکۆمێنتارییە بە تایبەت خاتوو شەمسی میناشی گیرا./.