بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە یاری شەوی ڕابردووی نێوان ڕیاڵ مەدرید و خیرۆنا، لوکا مۆدریچ توانی گوڵێکی سەرنجڕاکێش تۆمار بکات کە سەرنجی هەمووان و میدیا وەرزشییەکانی ڕاکێشا. لوکا مۆدریچ لە ساڵی 2024دا وەک کۆنترین یاریزانی مێژووی یانەی ڕیاڵ مەدرید یاری کردووە.
کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دوای بردنەوەی بەرامبەر خیرۆنا ستایشی لوکا مۆدریچی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە مۆدریچ دەبێت خۆی کاتی جیابوونەوە لە یانەی ڕیاڵ مەدرید دیاری بکات. بە پێی ڕاپۆرتەکان میدیاییەکان، لوکا مۆدریچ پێش وادەی دیاریکراو بڕیاری خۆی داوە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لە گەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید./.