بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەریم بنزیما، هێرشبەری یانەی ئیتیحادی سعوودیە، ڕۆژێک دوای سەرکەوتن بەرامبەر یانەی هیلالی ئەم وڵاتە کە بە ئەنجامی 4-1 کۆتایی هات، ڕایگەیاند کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باشترین یاریزانی مێژوو نییە.
کەریم بنزیما سەبارەت بە لێدوانەکانی ڕۆناڵدۆ له چەند هەفتەیەک لەمەوبەر ڕایگەیاند: پێم وایە هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەیە قسەکانی خۆی بڵێت. ئەگەر ڕۆناڵدۆ پێی وایە باشترین یاریزانە لە مێژوودا، مافی خۆیەتی قسەی خۆی بڵێت. بەڵام زۆر یاریزان دەناسم کە لە ڕۆناڵدۆ باشترن هەرچەندە حەزم لە بەراوردکردنی یاریزانان لە گەڵ یەکتر نییە چونکە هەموو یاریزانێک توانای تایبەتی خۆی هەیە.
ئەوەی جێگای سەرنجە، که ئێستا ڕۆناڵدۆ و بنزیما به 16 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی خولی سعوودیەدا وەستاون./.