بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژەرەکانی زانکۆی ڕیدینگ بۆیان دەرکەوتووە کە خواردنی 50 گرام گوێز لە ژەمی بەیانیدا یادەوەری مرۆڤ باشتر دەکات.
پرۆفیسۆر کلێر ویلیامز بەڕێوەبەری توێژینەوەکە لە زانکۆی ڕیدینگ ڕایگەیاند: ئەم توێژینەوەیە یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی ڕۆڵی گوێز وەک خۆراکێکی بەسوود بۆ مێشکی مرۆڤ. گوێز لە گەڵ ژەمی بەیانی دەتوانێت هێزی مێشکی مرۆڤ زیاد بکات. ئەم خۆراکه سادەیە دەتوانێت جیاوازیەکی بەرچاو لە کارکردنی مێشکدا درووست بکات.
ئەم توێژینەوە بە تۆمارکردنی چالاکیی مێشک و گۆڕانکارییەکانی، پیشانیداوە کە خواردنی گوێز دەتوانێت یارمەتی مێشک بدات بۆ ئەنجامدانی کاری قورس. هەروەها خواردنی گوێز گۆڕانکاری ئەرێنی لە ئاستی گلوکۆز و ترشی چەوریدا پیشانداوه کە ئەم دوو مادەیە دەتوانن کاریگەرییان لە سەر کارکردنی مێشک هەبێت./.