بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی هێرشە ئاسمانی و وشکانییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی باشوری سوریا و نزیک دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە بە توندی ئیدانە کرد و سەبارەت بە بەردەوامی ئەم دەستدرێژییانە و پیلانگێڕییەکانی ئەو ڕژێمە لە سوریا هۆشدارییدا.
ناوبراو ڕایگەیاند کە وڵاتانی ئیسلامی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ئیدانەکردن و ڕاگرتنی بەپەلەی یاساشکێنی و دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، هەنگاوی کردارییان هەبێت.
بەقایی بە ئاماژە بە پێشێلکردنی بەردەوامی ڕێکەوتنی 1974 لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، ئەم دەستدرێژییانەی بە پێشێلکردنی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسای نێودەوڵەتی ناو برد و ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت ڕێگری لە هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بکات./.