بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەتیف ڕەشید لە چاوپێکەونی فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی تاوتوێ کرد و جەختی لە سەر بەردەوامیی هەوڵە ئەمنییەکان لە پێناو بەرەبگاربوونەوەی تیرۆریزم و پاراستنی هاووڵاتیان و بەرژەوەندییەکانیان کردەوە.
سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها جەختی لە سەر گرنگی پاراستنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنیی ئێستا و هەوڵی پتەوکردنی کردەوە بە شێوازێک کە دەستەبەری ئاوەدانکردنەوە و بونیاتنانەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بکات.
ناوبراو ستایشی گیانفیدایی هێزەکانی حەشدی شەعبیی بۆ بەرگری لە عێراق و خەڵکەکەی هاوشانی دامودەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی دیکە کردەوە./.