بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی ڕابردوو بایرن میونشن لە یارییەکی هەستیار و گرنگدا توانی بە ئەنجامی 3-1 لە تیپی شتۆتگارت بباتەوە و توانی لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئەڵمانیا بمێنێتەوە بۆ ئەوەی هەنگاوێکی دیکە نزیک بێتەوە لە بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتی خولی ئەڵمانیا.
شانازی ئەم سەرکەوتنە تەنیا بۆ تیپەکە نەبوو بەڵکوو خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەم بارەیەوە کاردانەوەی ئەرێنییان هەبووە. هاندەرانی بایرن میونشن زۆر دڵخۆشن بە گەڕانەوە دووبارەی تیپەکە بۆ پێشەنگی خولی ئەڵمانیا. لەم حاڵەتەدا هاندەرانی هاری کەین لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بۆ بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنە زۆر دڵخۆش بوون و سوپاسیان کردووە./.