ئەو سووکایەتییەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و جێگرەکەی بەرامبەر بە زلێنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا لە کۆشکی سپی کردیان، کاردانەوەیەکی زۆری نێودەوڵەتیی بە دوای خۆیدا هێنا. بڕوایەکی گشتی لە ئاستی جیهانیدا ئەوەیە کە نابێت هیچ متمانەیەک بە ئەمریکا، بەرپرسان و سیاسەتەکانی بکرێت و لە ڕاستیدا سەرۆک کۆمارەکانی ئەو وڵاتە هیچ جیاوازییەکیان نییە.
ڕۆژی هەینی زلینسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا سەردانی واشنتنی کرد و لە کۆشکی سپی لە گەڵ ترەمپ و جێگرەکەی کۆبووە تا سەبارەت بە سەرچاوە کانزاییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ ئەمریکییەکان بگاتە ڕێکەوتن بەڵام بەوپەڕی سووکایەتییەوە لە کۆشکی سپی خرایە دەرەوە و شکستخواردوو و بە بێ واژۆکردنی هیچ ڕێکەوتنێک بەرەو لەندەن بەڕێکەوت.
شرۆڤەکارانی بەناوبانگی میدیا جیهانییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەوەی لە کۆشکی سپی بەرامبەر بە سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا کرا.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە ئەوەی لە کۆشکی سپیدا بینرا، وەک دراماتیکترین و دڕندەترین و شۆکهێنەرترین ڕووداوی سیاسی کە تا ئێستا لە پەخشی ڕاستەوخۆدا نەبینراوە، دەچێتە مێژووەوە.
ترەمپ ئەوەی پیشاندا کە هیچ ڕێز و پێگەیەک بۆ وڵاتانی دیکە دانانێت و تەنیا لە دەروازەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاوە دەچێتە پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی دیکەوە.
ئەمریکا بە کردەوە ئەوەی سەلماندووە کە نابێت متمانە بەم وڵاتە و سەرکردەکانی بکرێت. ئەمریکا ڕێز لە هیچ وڵات و سەرکردەیەک ناگرێت و وڵاتانی دیکە بۆ پەیوەندی لە گەڵ ئەمریکای ترەمپ، دەبێت ملیاران دۆلار باج بەو وڵاتە بدەن./.