بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە دەنگی ئەرێنی 182 ئەندامی پەرلەمان و دەنگی نەرێنی 89 ئەندام لە کۆی 273 ئەندام پەرلەمان، عەبدولناسر همەتی وەزیری ئابوری و دارایی ئێران لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە دانیشتنی پەرلەمان بۆ لێپرسینەوە لە وەزیری ئابوری و دارایی ئامادە بوو و لە وتارێکدا بەرگری لە همەتی کرد و داوای لە ئەندامانی پەرلەمان کرد ئاستەنگ لە بەردەم هەوڵەکانی تیمی ئابوری حکومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان نەخوڵقێنن.
لە ئاکامدا همەتی بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی ئێران لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و سەرۆک کۆمار دەبێت وەزیرێک بەوەکالەت دیاری بکات و ماوەی سێ مانگیشی لە بەردەستە تا کەسێکی نوێ وەک وەزیری ئابوری و دارایی بۆ وەرگرتنی متمانە بە پەرلەمان بناسێنێت./.