بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد فەرەح ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە ئاماژە بە ڕووداوی کۆبوونەوەکەی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا و ئۆکرانیا لە کۆشکی سپی، هۆشداریی بە سەرکردەکانی سعوودیە دا کە لە چارەنووسی زلێنسکی کە ترەمپ لە کۆشکی سپی بەسەریداهێنا، وانە وەربگرن.
ناوبراو لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە ” پاش ئەوەی بینیتان ئەمریکا لە دژی هاوپەیمان و یەکەم ئامرازی دەستی خۆی لە ئەورووپای ڕۆژهەڵات چی کردووە، چۆن دەتوانن ئاسایشی پارەکانتان لە بانکەکانی ئەمریکادا دەستەبەر بکەن؟”.
ئەو بەرپرسە یەمەنییە لە درێژەدا بە سعوودییەکانی ڕاگەیاندووە کە ” چۆن دەتوانن دەستەبەری ئەوە بکەن کە ئەمریکا لە دژی ئێوە هەنگاو نانێت؟ ئەگەر ئەمریکییەکان لە گەڵ کەسانێک کە بەم ڕادەیە بە دۆستیان دەزانن بەم جۆرە سووکایەتی دەکەن، لە گەڵ کەسانێک کە ئەمریکییەکان نەفرەتیان لەوان هەیە (موسڵمان و عەرەبەکان) چۆن هەڵسووکەوت دەکەن؟ “./.