بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ڕۆژی یەک شەممە لە سەڵاحەدین لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبووە.
بارەگای بارزانی ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندیی عێراق تاوتوێ کرا./.