بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە یاری شەوی ڕابردوو تیپی بەرشەلۆنە توانی بە ئەنجامی 4-0 لە ڕیاڵ سۆسیداد بباتەوە. لە ئەم یارییە پڕ لە گۆڵە لیڤاندۆڤسکی گۆڵێکی تۆمارکرد کە ئەم گوڵە لێکەوتەی زۆر ئەرێنی هەیە بۆ ئەو. یەکێک لەوانە پێشەنگی لە ڕێزەبەندی گۆڵکارانی لالیگایە و یەکێکی دیکه لە لێواری تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی کەسییە لە لالیگا.
لیڤاندۆڤسکی تەمەن ٣٦ ساڵ کە لە سەرجەم یارییەکانی ئەم وەرزەدا ٣٤ گۆڵی تۆمارکردووه، تەنیا دوو گۆڵی دیکەی دەوێت بۆ دووبارەکردنەوەی ژمارەی پێوانەیی گۆڵەکانی لە لالیگا. لە وەرزی 2023-2022 که وەرزی یەکەمی بوونی لە بەرشەلۆنەدا بۆ 23 گۆڵی تۆمارکرد. دووبارە لە هەمان وەرزدا توانی ژمارەی گوڵەکانی خۆی لە هەموو پێشبڕکێکاندا بۆ ٣٣ گوڵ بەرزبکاتەوە.
ئێستا لیڤاندۆڤسکی تەنیا پێویستی بە دوو گۆڵی دیکە هەیە بۆ شکاندنی ژمارەی پێوانەیی خۆی لە لالیگا. هێشتا ١٢ هەفتەی دیکه بۆ کۆتایی هێنان بەم وەرزەی لالیگا ماوه و لیڤاندۆڤسکی پێویستە سوود لەم دەرفەتە بە باشی وەربگرێت./.