بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یۆنی بن مناخیم ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا میسر و قەتەر هەوڵ دەدەن ڕێگایەکی دەربازبوون بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دیلەکان بدۆزنەوە.
ئەو شرۆڤەکارە ئاشکرایکردووە کە سەرچاوە زایۆنیستەکان لەو بڕوایەدان کە ئەم ئامانجە مسۆگەر نابێت و سوپای ڕژێمی زایۆنیستی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕی غەززە و زیاترکردنی گوشارەکان لە سەر حەماس ئامادە دەکات.
ڕاشیگەیاندووە کە لە سەر داوای میسر و قەتەر دەستپێکردنەوەی شەڕ چەند ڕۆژێک ڕاگیراوە تا ئەو دوو وڵاتە بتوانن هەوڵەکانی خۆیان بۆ بەرەوپێشچوون لە دانوستانەکان بە ئەنجام بگەێنن./.