بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە درۆنێکی پێشکەوتووی ئەمریکی لە جۆری MQ-9 لە ئاسمانی پارێزگای حودەیدە خراوەتە خوارەوە.
یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازیی ئەنساروڵڵا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس ئەم هەواڵەی بڵاوکردووەتەوە.
ئەمە پانزەیەمین درۆنی پێشکەوتووی ئەمریکییە کە لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵای یەمەنەوە دەخرێتە خوارەوە./.