بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆدریگۆ توانیویەتی ئەم وەرزە لە تیپی ڕیاڵ مەدرید نمایشێکی قبوڵکراوی هەبێت و سەلماندی شایەنی ئەوەیە کە لە پێکهاتەی سەرەکی ڕیاڵ مەدریدا ئامادە بێت.
ئەنتوان گریزمان لە وتووێژێکدا لە گەڵ میدیا وەرزشییەکانی ئیسپانیا، داوای لێکرا کە لە نێوان ڤینسیۆس جونیۆر و ئمباپێ و ڕۆدریگۆدا یاریزانێک هەڵیبژێرێت. زۆر کەس پێیان وابوو کە ئەو ئمباپێ هەڵدەبژێرێت، بەڵام دواجار بڕیاریدا ڕۆدریگۆ هەڵبژێرێت.
ئەنتوان لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا ڕایگەیاند: هەڵبژاردنەکە قورسە چونکە ئمباپێ لە ڕابردوودا هاوڕێی من بووە. چێژم لە یاریکردن لە گەڵیدا وەرگرت. پێکەوە سەرکەوتنمان لە مۆندیالدا بەدەستهێنا. ڤینیسیۆس هەمیشە دریبڵ دەکات و ئەمش ئەوەیە کە من زۆرم پێ خۆشە لەبارەی ئەوەوە بڵێم. بەڵام خاڵی لاوازی من ڕۆدریگۆیە. ئەو یاریزانێکی زۆر زیرەکە. گرنگ نییە لە کوێ یاری دەکات، لە لای چەپ یان ڕاست یان ناوەڕاست، هەمیشە ئامادەیە./.