بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی فەرەنسیی لۆفیگارۆ لە سەر زاری ئیهۆد ئۆڵمێرت سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە هیچ پاساوێکی سەربازی بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەو ڕژێمە لە کەرتی غەززە بوونی نییە، لە بەر ئەوەی کە دەستپێکردنەوەی شەڕ بە واتای کوشتاری خەڵکی مەدەنییە و تەنانەت ئەگەر ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی حەماس بکوژرێن لە زووترین کاتدا کەسانی نوێ شوێنەکانیان پڕدەکەنەوە، بەڵام لە ئاکامدا تەل ئەبیب دیلەکانی لە دەست دەدات و ژمارەیەکی زۆریش لە ئەندامانی سوپاکەی دەکوژرێن.
ناوبراو داوای ئەوەیکردووە کە دەستبەجێ شەڕی غەززە ڕابگیرێت و سەرجەم دیلە زایۆنیستەکان ئازاد بکرێن و وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستینیش لە زووترین کاتدا پێکبهێندرێت.
ئۆڵمێرت ڕایگەیاندووە کە ئەمە تەنیا ڕێگای کۆتایی هێنانی دۆسیەی فەڵەستینە.
ڕاشیگەیاندووە کە بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، هیچ هێمایەکی سەرکەوتن لە شەڕی غەززە بەدی ناکرێت./.