بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حازم قاسم بە ئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاند کە ڕێکەوتنێک لە نێوان فەڵەستین و ڕژێمی زایۆنیستی واژۆ کراوە کە واشنتن نێوەندگێڕ بووە، بە پێی ڕێکەوتنەکەش سەرجەم دیلەکان دەبێت لە سێ قۆناغدا ئازاد بکرێن و حەماس پابەندی بەڵێنەکانی لە قۆناغی یەکەمدا بووە بەڵام ڕژێمی داگیرکار قۆناغی دووەمی ڕێکەوتنەکە جێبەجێ ناکات.
ناوبراو وتی کە بە پێی ئەو ڕێکەوتنە دەبێت ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەم، گوشار لە سەر ڕژێمی زایۆنیستی دابنێت.
حازم قازسم وتی کە ڕەنگە ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆی لێدوانەکانی ترەمپەوە درێژە بە سیاسەتی برسیکردنی دانیشتووانی کەرتی غەززە بدات.
ڕاشیگەیاند کە باشترین ڕێگا بۆ ئازادکردنی دیلەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، دەستپێکردنی دانوستانەکانی قۆناغی دووەم و پابەندبوونە بەم ڕێکەوتنەی ئێستا./.