بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەریتانیا ڕۆژی پێنج شەممە 6 ی ئاداری 2025، 24 دامەزراوەی سوریای لە ڕیزی سزاکانی خۆی دەرهێنا و داراییەکانی ئەوانی ئازاد کرد.
بانکی ناوەندی، بانکەکانی دیکە و کۆمپانیا نەوتییەکانی سوریا لە ڕیزی سزاکانی بەریتانیا دەرهێنراو.
وڵاتانی ڕۆژئاوا سەرقاڵی گۆڕینی تێڕوانین و سیاسەتی خۆیانن لە بەرامبەر سوریا لە پاش کەوتنی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد و هاتنەسەرکاری دەستەی تەحریری شام بە سەرکردایەتی ئەحمەد شەرع.
مانگی ڕابردووش وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا بەشێک لە سزاکانی سەر سوریایان هەڵپەسارد./.