بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆرانی خۆراک دەڵێن خورما بڕێکی زۆر کاربۆهیدراتی تێدایە کە دوای ڕۆژێک بەڕۆژووبوون بە خێرایی پێداویستی کاربۆهیدراتی جەستە دابین دەکات. هەروەها ئاستی شەکر کۆنتڕۆڵ دەکات و هەربۆیە یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئارەزووی خواردن دەدات. خواردنی خورما لە کاتی بەربانگدا یارمەتی کەمکردنەوەی برسێتی دەدات و ڕێگری دەکات لە خواردنی زۆر دوای بەڕۆژووبوون.
تایبەتمەندییەکانی خواردنی خورما بریتین لە:
1- دەوڵەمەند بە ماددە خۆراکییە گرنگەکان:
خورما سەرچاوەی خۆراکی گرنگە لەوانە ڕیشاڵ، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم و ڤیتامینەکان. ئەم ماددە خۆراکییانە گرنگن بۆ دووبارە درووستکردنەوەی ئاستی وزەی جەستە دوای ماوەیەکی زۆر لە بەڕۆژووبوون.
2- یارمەتی هەرسکردنی خوراک بە ئاسانی:
شەکرەکانی ناو خورما بە ئاسانی هەرس دەکرێن. ئەم تایبەتمەندییە لە خورما وا دەکات که کێشەی گەدە کەمتر بێت.
3- تەندرووستی گەدە و ڕیخۆڵە:
خورما ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵی تێدایە کە یارمەتی تەندرووستی کۆئەندامی هەرس دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات. ڕێژەی ڕیشاڵی خورما وا دەکات کە هەرسکردن ئاسان بێت.
4- تایبەتمەندی دژە هەوکردن:
خورما دژە ئۆکسێنەر و پێکهاتەی دژە هەوکردنی تێدایە کە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستەدا دەدەات./.