بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە ڕەزامەندی لە سەر پێکهێنانی لێژنەیەکی سەربەخۆ بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە دەربڕیوە و ئەم بڕیارەش لە کۆبوونەوەی شاندی ئەم بزوتنەوەیە لە گەڵ بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری میسر لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان تاوتوێ کراوە.
حەماس ڕایگەیاندووە کە ئەو لێژنەیە تا کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی و سەرۆکایەتیی فەڵەستین، ئەرکی بەڕێوەبردنی غەززەی لە ئەستۆ دەبێت.
شاندێکی بزوتنەوەی حەماس بە سەرپەرشتی محەممەد دەروێش سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەم بزوتنەوەیە لە شاری قاهیرە لە گەڵ حەسەن ڕەشاد سەرۆکی دەزگای هەواڵگری میسر کۆبووە. تاوتوێکردنی ئاگربەستی غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان تەوەری سەرەکی ئەو کۆبوونەوە بووە./.