بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق محەممەد باقری وتی: ئەوەی فەڵەستینی داگیر کردووە دەبێت بڕوات، ناکرێت گەلێک لە خاکی خۆیان بکرێنە دەرەوە، ڕیشەی گەلی فەڵەستین لە فەڵەستیندایە و لە خاکی خۆیاندا دەمێننەوە.
ناوبراو وتی: پیلانەکەی ترەمپ بۆ کەرتی غەززە، قسەی بێمانایە و جێبەجێ ناکرێت و گەلی فەڵەستین لە سەر خاکی خۆیان دەمێننەوە.
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەبارەت بە سیاسەتی ترەمپ لە بەرامبەر تاران وتی: ساڵانێکە دوژمنان سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکانیان جێبەجێ کردووە و سزایەک نەماوە کە لە دژی گەلی ئێران جێبەجێ نەکرابێت بەڵام گەلی ئێران بەهێز و خۆڕاگرییەوە ماونەتەوە.
باقری سەبارەت بە حزبوڵڵای لوبنانیش وتی: گەنجانی حزبوڵڵا بە دڵنیاییەوە بەهێزتر لە ڕابردوو دەبن./.