بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ بە هۆی گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان و خۆراکدا، کێشەکانی تەندرووستی بوونەتە یەکێک لە گرنگترین پرسەکان. یەکێک لە کێشە مەترسیدارەکان کە پەیوەندی بە خوراکی نەگونجاو هەیە، مەترسی جەڵتە مێشکه. جەڵتەی مێشک دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی سوڕی خوێن له بەشێکی مێشک و لە کۆتاییدا زیان بە کارکردنی مێشک دەگەێنێت.
ئەو خۆراکانەی کە دەبنە هۆی جەڵتەی مێشک بریتین لە:
1- شیرەمەنی:
زۆر خواردنی شیرەمەنی، بە تایبەت کەرە و پەنیر کە چەوری و خوێی زۆری تێدایە، دەتوانێت ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن زیاد بکات و ببێتە هۆی جەڵتەی مێشک.
2- سۆسیس:
سۆسیس بە هۆی زۆری چەوری و خوێیەکەیەوە، دەتوانێت پەستانی خوێن و چەوری خراپ لە خوێنبەرەکاندا زیاد بکات که ئەمەش دەبێتە هۆی جەڵتەی مێشک.
3- گۆشتی سوور:
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە بەکارهێنانی زۆری گۆشتی سوور دەتوانێت مەترسی جەڵتەی مێشک لەسەدا 10ی زیاد بکات.
4- ساردی:
ساردی بە هۆی بەرزی شەکر و ماددە زیانبەخشەکانییەوە مەترسی جەڵتەی مێشک لەسەدا 48ی زیاد دەکات./.