بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی سەرۆکی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وادەیەکی چوار ڕۆژەی بۆ ڕژێمی زایۆنیستی دیاریکردووە بۆ کردنەوەی دەروازە سنورییەکان و گەیشتنی یارمەتییەکان بۆ خەڵکی غەززە.
لیوا ئەحمەد زۆبەیری شرۆڤەکاری سیاسی و سەربازی لە وەزارەتی بەرگری یەمەن لە سەنعا، ڕایگەیاندووە کە سوپای یەمەن ئاستی تواناکانی بەرزکردووەتەوە و بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی، سەرەتا لە دەریا و هێرشکردنە سەر کەشتییە پەیوەندیدارەکان بەو ڕژێمەوە ئامادەیی تەواوی هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەگەر دەروازە سنورییەکان نەکرێنەوە و ڕێگا بە گەیشتنی یارمەتییەکان بۆ خەڵکی غەززە نەدرێت، یەمەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەنساروڵڵا بە تەواوی ئامادەیە و گەمارۆی غەززە بۆ گەمارۆدانی ڕژێمی زایۆنیستی دەگۆڕێت و جیهان هەمووی ئەم ئۆپەراسیۆنە دەریاییە دەبینن.
زۆبەیری وتی کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڕەشەی کردنە دۆزەخی غەززەی کردووە و ئێمەش هەڕەشەی ئەوە دەکەین کە دەریا دەکەینە دۆزەخێک بۆ ئەوان./.