بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لامین یامال لە چاوپێکەوتنێکیدا لە گەڵ میدیا وەرزشییەکان سەبارەت بە منداڵی و دایکی خۆی ڕایگەیاند: من هەمیشە بە دایکم دەڵێم کە سوپاسگوزارم بۆی، چونکە سەرەڕای بارودۆخە سەختەکەی، ئەو نەیهێشت هەست بە ناخۆشییەکان بکەم. لەوانەیە منداڵییەکی باشم نەبووبێت، بەڵام دایکم بە شێوەیەک هەڵسووکەوتی دەکرد کە من هەستم بە ناخۆشییەکان نەکرد و تەنیا شتە باشەکانم دەبینی.
لامین یامال سەبارەت بەو سوکایەتییە ڕەگەزپەرستانەی کە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕووی بووەوە، ڕایگەیاند: ئەگەر یارییەکەمان بدۆڕاندایە، لەوانەیە لە دڵی خۆمدا بیرم بکردایەتەوە، بۆچی ئەو شتانەم پێ دەڵێن؟ بەڵام لە کۆتاییدا دەبێت چێژ لە ژیان وەربگریت. کاتێک کەسێک سووکایەتی پێت دەکات، لەوانەیە ئەم هەڵسووکەوتانه لە سرووشتی ئەودا بێت یان ئەو شتانەی کە فێری بووه ڕاست نین، ئەوەش نابێت لەبەرچاو بگیرێت بەڵکوو دەبێت تێپەڕێنرێت.
یامال لە درێژەدا ڕایگەیاند: لە کۆتاییدا من ئەو کەسەم کە لە یاریگادا یاری دەکەم و ئاهەنگ دەگێڕم بۆ گوڵەکان. بە لای منەوە گرنگ نییە کە هەندێک لە هاندەران لە دەرەوەی یاریگاوە قسەی بێ بەها بکەن. بەڵام کاتێک ئەو شتانە دەڵێن، ئەوە مانای ئەوەیە کە من یارییەکەم زۆر بە باشی ئەنجامداوە./.