بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان بەرامبەر بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: ئێستا کە هەڕەشە دەکەیت دانوستانت لە گەڵدا ناکەم و چیت لە دەست دێت بیکە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە هیچ کات لە ژێر گوشار و هەڕەشەدا دانوستان ناکەین.
پزیشکیان بە ئاماژە بە سووکایەتییەکەی ترەمپ بە زلێنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا لە میانەی کۆبوونەوەیەک لە کۆشکی سپی، وتی: ئەو کارەی ترەمپ لە گەڵ زلێنسکی کردی، بە ڕاستی شەرمە بۆ مرۆڤ، کەسێک ئاوا قسە بکات ئەوە قبووڵکراو نییە./.