بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی سێ شەممە 11 ی ئاداری 2025، چەند چەکدارێکی نەناسراو دیپلۆماتکارێکی پێشووی سوریایان بە ناوی نورەدین ئەللباد لە گەڵ براکەی بە ناوی عیماد لە شاەری سەنمین لە پارێزگای دەرعای باشوری ئەم وڵاتە تیرۆر کردووە.
نوردەین ئەللباد تەمەنی 63 ساڵ بووە و لە گەڵ براکەی لە ماڵەکەی خۆی کوژراوە و بکوژەکانیش هەڵهاتوون.
ئەو دیپلۆماتکارەی سوریا 28 ی شوباتی 2025 لە فەرەنساوە گەڕابووە سوریا و لە لایەن کەسە نزیکەکانییەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرابوو.
ناوبراو پێش جیابوونەوەی لە دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد، لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا دەوامی دەرکرد و لە باڵیۆزخانەکانی سوریاش لە چەندین وڵاتی وەک یەمەن، عێراق، فەرەنسا، تورکیا و لیبیا کاری کردووە.
نورەدین ئەللباد پاش جیابوونەوە وەک نەیارێکی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد دەردەکەوت و تیرۆرەکەشی بە یەکەم تیرۆری نەیارێکی دەسەڵاتی پێشووی سوریا پاش ڕووخانی لە 8 ی کانوونی یەکەمی 2024 دادەنرێت./.