بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد سەلاح لە ئێستادا بە یەکێک لە ڕکابەرانی سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی زێڕین دادەنرێت دوای وەرزێکی سەرنجڕاکێش لە گەڵ لیڤەرپوول. ئەم یاریزانە باشترین وەرزی کەسی لە ژیانی پیشەگەرییدا بەسەر دەبات و لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 32 گۆڵی و 22 ئەسیستی گۆڵی بۆ لیڤەرپوڵ تۆمارکردووە.
بەڵام تێری هێنری پێی وایە کە محەممەد سەلاح یەکەم کەس نییە کە خەڵاتی تۆپی زێڕین وەربگرێت. بەڵکوو هێرشبەرێک لە بەرشەلۆنە یەکەم کەسە کە ئەم خەڵاتە وەردەگرێت.
تێری هێنری لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ میدیا وەرزشییەکان ڕایگەیاند: ئێستا ڕافینیا بۆ من گرنگترە، ئەو لە پێشەوەیە بە هۆی ئەوەی که لە چامپیۆنزلیگدا دەیکات. لە چامپیۆنزلیگدا 11 گۆڵی تۆمارکردووە. هەموومان دەزانین یاریزانی دیکەش هەن کە توانای وەرگرتنی ئەم خەڵاتەیان هەیە.
هێنری لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئەمش بەندە بە ئاستی توانای تۆ لە چامپیۆنزلیگدا، جگە لە بردنەوەی خولی ناوخۆیی. ڕافینیا گۆڵێکی زۆری تۆمارکردووه. کاتێک خەڵک باس لە تەواوی هێرشبەر دەکەن، پێویستە بزانیت کە هێرشکردنە سەر تیپی بەرامبەر و بەرگریکردن و یارمەتیدانی بەرگریکاریش گرنگە و ڕافینیا هەموو ئەم تایبەتمەندیانەی هەیە./.