بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤینیسیۆس جونیۆر دوای ئەوەی که ئەتلەتیکۆ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ دوورخرایەوە، بۆ جارێکی دیکەش کاردانەوەی زۆری لە خۆی پیشاندا. ڤینیسیۆس لێدانێکی سزای یەکلاکەرەوەی لەدەستدا و هەروەها لە گێمی دووەمدا لە گەڵ بەشێک لە هاندەرانی ئەتلەتیکۆ دەمەقاڵێی کرد.
لە کاتی جێهێشتنی یاریگا، ئاماژەی بە هەندێک لە هاندەرانی بەرامبەر کرد و بە جوڵەی گاڵتەجاڕی ئەوانی تووڕە کرد. لەم کاتانەدا، یەکێک لە هاوڕێکانی ناچار بوو لە یاریگاکەدا دووری بخاتەوە، بەڵام ڤینیسیۆس هێشتا هاواری دەکرد و وەڵامی هاندەرانی تیپی بەرامبەر دەدایەوە.
دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، ڤینیسیۆس لە گەڵ یاریزانانی دیکەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئاهەنگیان گێڕا بۆ گەیشتن بە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، لە بەرامبەردا کۆمەڵێک لە هاندەرانی ئەتلەتیکۆ مەدرید شتیان بۆ فڕێدان.
ڤینیسیۆس لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وێنەیەکی خۆی و لۆگۆی پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگی لە سەر دریسی یانەی ڕیال مەدرید بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: هەست بە چی دەکەن؟./.