بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێشتر میدیای فەرمی سوریا ڕایگەیاندبوو کە بەرپرسانی قەتەر لە دەستپێشخەرییەکی مرۆییدا هەوڵ دەدەن غازی پێویستی ئەم وڵاتە لە ڕێگای ئەردەنەوە دابین بکەن.
میدیای فەرمی سوریا ڕایگەیاندووە کە ئەو دەستپێشخەرییە بە فەرمانی شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر بووە و دابینکردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبای سوریا لە خۆ دەگرێت.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری دوو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا ڕەزامەندی لە سەر ئەو پلانەی قەتەر دەربڕیوە و بڕیارە لە ڕێگای ئەردەنەوە غازی پێویستی سوریا دابین بکات./.