بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کێشەی ئاوسانی سک بە هۆی جۆری خۆراک، خێرایی لە خواردنی خۆراک، یان ڕێژەیەکی زۆری خوێ و چەوری و شەکره. ئەم هۆکارانە لەناو کۆئەندامی هەرسدا غاز بەرهەم دەهێنن. هەروەها، هەندێک لە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس وەک سلیاک و کرۆن و قەبزی دەتوانن ئەگەری ئاوسانی سک زیاد بکن.
خۆراک و ئەو شتانەی کە غاز لە کۆئەندامی هەرس بەرهەم دەهێنن بریتین لە:
1- ئەو خۆراکانەی کە غاز بەرهەم دەهێنن:
فاسۆلیا سەرچاوەیەکی گەورەی ڕیشاڵ و پرۆتینە، بەڵام پێکهاتەیەکی هەیە کە پێی دەوترێت ڕافینۆز کە لە کاتی هەرسکردندا غاز بەرهەم دەهێنێت. هەروەها سەوزەکانی وەک برۆکلی و کەلەرەم ئەم پێکهاتەیان تێدایە.
2- خواردنی خۆراک بە خێرایی:
هەرچەندە خێراتر نان بخۆیت، هەوای زیاتر دەچێتە ناو جەستەت. ئەم هەوایە دەچێتە ناو گەدە و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ ڕیخۆڵە کە دەبێتە هۆی ئاوسانی سک.
3- بەکارهێنانی زۆری خوێ:
خواردنی زۆری خوێ دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ئاو لە جەستەدا و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی ئاوسانی سک. جگە لەوەش، زیادەڕۆیی لە خواردنی خوێ دەبێتە هۆی کێشەی وەک نەخۆشی گورچیلە و بەرزی پەستانی خوێن.
4- ئەگەر قەبزیتان هەیە چارەسەری بکەن:
ئەگەر قەبزیت هەبێت، لەوانەیە هەست بە ئاوسانی سک بکەیت. ئەم کێشەیە بەهۆی کەمی ئاو، ڕیشاڵ یان چالاکی جەستەییەوە ڕوودەدات. وەرزشکردن و خواردنی ئاوی پێویست دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی قەبزی. ئەگەر قەبزیەکەت زیاتر لە دوو هەفتە بەردەوام بوو، سەردانی پزیشک بکە./.